لەبارەی ئێمە
ئەکادیمیای کارگیری وکارسازی کوردستان ئەکادیمیایەکی تایبەتە بە بەهێزکردنی تاک و ڕێکخراوەکان لە ڕێگەی ڕاهێنانی کوالیتی بەرز، ڕاوێژکاری، توێژینەوە و چارەسەری ستراتیژی. ئێمە باشترین پسپۆڕانی کارگێڕی و بوارە پەیوەندیدارەکان کۆدەکەینەوە بۆ پێشکەشکردنی راهێنانی پێشکەوتوو، ئەنجامدانی توێژینەوە و خزمەتگوزاری ڕاوێژکاری کە بەپێی پێداویستییەکانی دامەزراوە حکومییەکان و کۆمپانیاکان بێت و هەروەها ئامادەکردنی ئەو تاکانەی کە دەیانەوێت دەست بە بزنسی خۆیان بکەن
دیدگا، ئەرک و بەهاکانی ئەکادیمیای کارگێری وکارسازی کوردستان
دیدگا
بوون بە ئەکادیمیای پێشەنگ لە بواری کارگێری و کارسازی لە کوردستان، بەهێزکردنی تاک و دامەزراوەکان بەو کاراماییانە و ستراتیژیانەی کە پێویستن بۆ گەشەکردنی بەردەوام ، داهێنان و سەرکەوتن.
ئەرک
لە ڕێگەی پێشکەش کردنی ڕاهێنانی پیشەیی، ڕاوێژکاری ستراتیژی، توێژینەوەی زانستی و چارەسەری کارگێڕی و بزنسی بۆ تاکەکان، خاوەنکاران و دامەزراوەکان ئێمە کولتووری داهێنان و سەرکەوتن پەروەردە دەکەین. کاردەکەین بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای بەڕێوەبردنە و بوونە پردێک لە نێوان زانستی کارگێڕی و ئەزموونی بەڕێوەبردن لە کوردستان، بۆ بەشداریکردن لە گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان.

د. احسان شێروانی - دامەزرێنەر وبەرێوەبەری جێبەجێکار
پسپۆر لە بواری کارسازی و کارگێری، بەکەلۆریۆسی لە زانکۆی سەلاحەدین، ماستەری لە زانکۆی (Sheffield Hallam) لە بریتانیا و دکتۆرای لە زانکۆی سۆران هێناوە.
بەها سەرەکییەکانمان
بەهێزکردن – ئێمە باوەڕمان بە بەهێزکردنی تاک و ڕێکخراوەکان هەیە بەو ئامراز و زانیاریانەی کە پێویستن بۆ بەدەستهێنانی توانا شاراوەکانیان.
داهێنان – ئێمە کارد دەکەین لەسەر داهێنان و ڕێبازی بیرکردنەوەی پێشەنگ بۆ بزنس، سەرکردایەتی و کارگێڕی.
باشترین – ئێمە بەرزترین ستانداردەکان لە ڕاهێنان، ڕاوێژکاری، و پەرەپێدانی ڕێکخراوەییدا دەپارێزین بۆ دڵنیابوون لە ئەنجامە کاریگەرەکان.
دەستپاکی – ئێمە بە ڕاستگۆیی و شەفافیەت لە هەموو کارلێک و خزمەتگوزارییەکانماندا کاردەکەین.
بەردەوامیی – ئێمە گەشەی درێژخایەنی بزنس و شێوازەکانی بەڕێوەبردنی بەرپرسیارانە بەرەوپێش دەبەین بۆ سەرکەوتنی بەردەوام.
هاوکاری – ئێمە بەها بە هاوبەشی و کاری تیمی دەدەین، لە نزیکەوە کار لەگەڵ سەکردەکان، بزنسمانەکان، دامەزراوە حکومییەکان و کۆمپانیاکان دەکەین بۆ هاندانی پێشکەوتنی بەکۆمەڵ.
گونجاندن – ئێمە گرنگی دەدەین بە خۆگۆنجاندن لەگەڵ گۆڕانکارییەکان و بەشداربووانی راهێنانەکانمان بە چالاکی پێویست بو توانا دەکەین بۆ گەشتکردن بە ژینگە کاری پەرەسەندووە.
کاریگەری: ئێمە پابەندین بە دروستکردنی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئەو بزنس و پیشە و کۆمەڵگایانەی کە لە ڕێگەی بەرنامە و خزمەتگوزارییەکانمانەوە خزمەتیان دەکەین.
فێربوونی بەردەوام: ئێمە داکۆکی لە فێربوون و گەشەپێدانی بەردەوام دەکەین بۆ ئەوەی لە پێشەوە بمێنینەوە لە دیمەنێکی کاری و بزنسیدا کە هەمیشە لە گەشەکردندابێت.
راهێنەرو راوێژکارەکان لە ئەکادیمیای کارگێری و کارسازی کوردستان
ئەکادیمیای کارگێری و کارسازی کوردستان هەوڵی داوە باشترین و بە تواناترین دکتۆر و پسپۆرانی زانستی کارگێری وکارسازی و زانستە پەیوەندیدارەکان لە سەرئاستی کوردستان کۆ بکاتەوە بۆ ئەوەی لە رێگەی زانستی خۆیانەوە یارمەتیدەری ئێوە و دامەزراوەتان بن بۆ سەرکەوتن لە بەرێوەبردندا.

پ.ی.د ئەلڤین ناظر ججو
پسپۆر لە بواری کارسازی و کارگێری، بەکەلۆریۆس و ماستەری لە زانکۆی دهۆک و دکتۆرای لە زانکۆی (Huddersfield) لە ولاتی بریتانیا هێناوە

پ.ی.د رضوان شریف صالح
پسپۆر لە بواری یاسای بازرگانی، بەکەلۆریۆسی لە زانکۆی سۆران، ماستەری لە زانکۆی (Wolverhampton) لە بریتانیا و دکتۆرای لە زانکۆی سۆران هێناوە.

د. دیار معاذ خلیل
پسپۆر لە بواری ئامار، بەکەلۆریۆسی لە زانکۆی سەلاحەدین، ماستەری لە زانکۆی سلێمانی و دکتۆرای لە زانکۆی (Kahramanmaraş Sütçü İmam) لە تورکیا هێناوە.

د. سامان حسن
پسپۆر لە بواری کارگێری و سەرکردایەتی، بەکەلۆریۆس و ماستەری لە زانکۆی سەلاحەدین و دکتۆرای لە (Cyprus International University) لە قوبرس هێناوە.

د. ابراهیم مصطفی خدر
پسپۆر لە بواری ژمێریاری، بەکەلۆریۆسی لە زانکۆی سەلاحەدین، ماستەری لە زانکۆی (Newcastle) لە ئۆسترالیا و دکتۆرای (Auckland university of technology) هێناوە.

د. احسان شریف صالح
پسپۆر لە بواری کارسازی و کارگێری، بەکەلۆریۆسی لە زانکۆی سەلاحەدین، ماستەری لە زانکۆی (Sheffield Hallam) لە بریتانیا و دکتۆرای لە زانکۆی سۆران هێناوە.

پ.ی.د رضوان شریف صالح
پسپۆر لە بواری یاسای بازرگانی، بەکەلۆریۆسی لە زانکۆی سۆران، ماستەری لە زانکۆی (Wolverhampton) لە بریتانیا و دکتۆرای لە زانکۆی سۆران هێناوە.

پ.ی.د ئەلڤین ناظر ججو
پسپۆر لە بواری کارسازی و کارگێری، بەکەلۆریۆس و ماستەری لە زانکۆی دهۆک و دکتۆرای لە زانکۆی (Huddersfield) لە ولاتی بریتانیا هێناوە

د. دیار معاذ خلیل
پسپۆر لە بواری ئامار، بەکەلۆریۆسی لە زانکۆی سەلاحەدین، ماستەری لە زانکۆی سلێمانی و دکتۆرای لە زانکۆی (Kahramanmaraş Sütçü İmam) لە تورکیا هێناوە.

د. سامان حسن
پسپۆر لە بواری کارگێری و سەرکردایەتی، بەکەلۆریۆس و ماستەری لە زانکۆی سەلاحەدین و دکتۆرای لە (Cyprus International University) لە قوبرس هێناوە.

د. ابراهیم مصطفی خدر
پسپۆر لە بواری ژمێریاری، بەکەلۆریۆسی لە زانکۆی سەلاحەدین، ماستەری لە زانکۆی (Newcastle) لە ئۆسترالیا و دکتۆرای لە (Auckland university of technology) هێناوە.

د.احسان شریف صالح
پسپۆر لە بواری کارسازی و کارگێری، بەکەلۆریۆسی لە زانکۆی سەلاحەدین، ماستەری لە زانکۆی (Sheffield Hallam) لە بریتانیا و دکتۆرای لە زانکۆی سۆران هێناوە.