راهێنانی بەرێوەبردن
ئایا تۆ بەڕێوەبەریت لە کۆمپانیا یان دامەزراوەیەکی حکومیدا کە بەدوای بەرزکردنەوەی تواناکانتدا دەگەڕێیت کە تیمەکەت بەرەو سەرکەوتن ببات؟ بەشداری ڕاهێنانی بەڕێوەبردن بکە کە بۆ ئەوە دانراون بە ستراتیژی پێشکەوتوو لەسەر بنەمای زانستی بەڕێوەبردن.
- ڕاهێنەری پسپۆر و شارەزا :سەرجەم ڕاهێنەرەکانمان خاوەنی دکتۆران لە کارگێڕی کار و بابەتی پەیوەندیدار کە لە پسپۆری و زانستی خۆیان لە باشترینەکانی کوردستانن.
- شێوازەکانی پشت بەستراو بە زانستی بەرێوەبردن: فێربوونی نوێترین تەکنیکەکان کە لەسەر بنەمای زانست و توێژینەوەن بۆ باشترکردنی بڕیاردان و سەرکردایەتیکردن و ئەدای ڕێکخراوەیی.
- پراکتیکی و کاریگەر: تێڕوانینەکانی جیهانی ڕاستەقینە بەدەستبهێنە کە دەتوانیت دەستبەجێ بەکاریبهێنیت بۆ بەرزکردنەوەی کارایی و داهێنان و گەشەکردن.
- بەهێزتر کردنی تۆری پەیوەندی: پەیوەندی لەگەڵ پسپۆرانی زاستی بەرێوەبردن، بەریوەبەر سەرکردەکانی تر، ئاڵوگۆڕی بیرۆکە، و دروستکردنی پەیوەندی بەنرخ.
راهێنانی بەرێوەبردن
پەرە بە توانای سەرکردایەتی خۆت بدە بە باشترین ڕاهێنانی بەڕێوەبردن لە کوردستان!
راهێنانی سەرکردایەتی
سەرکردە گەورەکان لەدایک نابن- ئەوان دروست دەکرێن! ئەم خولە زانیاری و ئامراز و متمانەت پێدەبەخشێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر سەرکردایەتی بکەیت لە جیهانی خێرا لە گۆڕانکاری ئەمڕۆدا.
ماوە: ٤ هەفتە
نرخ:
راهێنانی بەرێوەبردنی ستراتیژی
ئەم راهێنانە تایبەتە بە چۆنیەتی دانانی پڵانی ستراتیژی، جێبەجێ کردنی ستراتیژی وهەڵسەنگاندنی سراتیژی جێبەجێ کراو.
ماوە: ٤ هەفتە
نرخ:
راهێنانی بەرێوەبردنی بازارگەری
بازارگەری کلیلی سەرکەوتنی بزنسە لە جیهانی کێبڕکێی ئەمڕۆدا. ئەم راهێنانە یارمەتیت دەدات بۆ پەرەپێدانی کارامەیی سەرەکی لە شیکاری بازاڕ، براندکردن، بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی، و پلاندانانی ستراتیژی. بە شێوازەکی زانستی، شارەزا ببە لە چۆنیەتی ئەنجامدانی هەڵمەتی بازرگانی کاریگەر ،تێگەیشتن لە ڕەفتاری بەکاربەرت کە گەشەی بازرگانی بباتە پێشەوە.
ماوە: ٤ هەفتە
نرخ:
بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی
بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان بڕبڕەی پشتی هەموو دامەزراوەیەکی سەرکەوتووە. لەم راهێنانەدا، شارەزا دەبی بە تیۆری و زانستی سەردەمیانەی بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی کە توانایی و کارامەییت پێدەبەخشێت لە رێکارەکانی دامەزراندنی کارمەند، بەشداری پێردنی کارمەند، بەڕێوەبردنی ئەدای کارکردنی کارمەند، و پلاندانانی ستراتیژی سەرچاوەی مرۆیی .
ماوە: ٤ هەفتە
نرخ:
راهێنانی بەرێوەبردنی پرۆژە
ئەم راهێنانە تواناییت پێدەبەخشێت بۆ پلاندانان و جێبەجێکردن و چاودێریکردنی پڕۆژەکان بە شێوەیەکی کاریگەر. شارەزایی زانستی بەدەست بێنە لەبارەی بەڕێوەبردنی ریسک، بودجە دانان، هەماهەنگی تیمی، و میتۆدۆلۆژیای چالاکی بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی پڕۆژەکە.
ماوە: ٤ هەفتە
نرخ:
بەرێوەبردنی دارایی و ژمێریاری
ئەم خولە فێری کارامەیی سەرەکیت دەکات لە بواری ڕاپۆرتکردنی دارایی، بودجە، شیکاری وەبەرهێنان، و بەڕێوەبردنی مەترسی. شارەزا ببە چۆن بڕیاری دارایی ئاگادارانە بدەیت، قازانج باشتر بکەیت و دڵنیابە لە پابەندبوون بە ڕێسا داراییەکان.
ماوە: ٤ هەفتە
نرخ:
کۆرسی تایبەتی بەرێوەبردنی کمیا
لەم کۆرسەدا باس لە گرنگترین ئەو بابەتانە دەکرێت کە پێویستن بۆ بەرێوەبردنێکی سەردەمیانە و زانستیانە .
بابەتە سەرەکییەکان کە لەم کۆرسەدا دەخیندرێن:
1- پێشەکییەک لەسەر بەرێوەبردن.
٢- بۆچی بەرێوەبردن هۆنەرە، زنستە و هەروەها پێشەیە. لێرەدا روونی دەکینەوە بۆچی بەرێوەبردن وەک زانست پێویستە بخیندرێت.
٣- ئاستەکان، ئەرکەکان و کاراماییەکانی بەرێوەبردن.
٤- گەشەسەندنی هزری بەرێوەبردن.
٥- تێگەیشتن لە ژینگەی بەرێوەبردن و چۆنیەتی شیکردنەوەی ژێنگە.
٦- پڵاندانان و رێکخستن.
٧- سەرکردایەتی و پەیوەندیکردن.
٨- بەرێوەبردنی ستراتیژی.
٩- بەرێوەبەردنی گۆرانکاری و ریسک.
١٠- بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی.
١١- بەڕێوەبردنی دارایی و ژمێریاری.