راهێنانی کارسازی
کارسازەکان لە رێگەی بیرۆکەی نوێ، بەکاربردنی کارامەیی پێویست و لێکدانەوەی ریسک، بەرهەمێک یان خزمەتگۆزارییەکی بێ هاوتا پێشکەش بە کۆمەلگە دەکەن کە لەم رێگەیەوە دەبنە خاوەنی کارێکی سەربەخۆ و هۆکاری پێشخستنی ئابووری وڵاتیان.
پرۆگرامی ڕاهێنانی کارسازیمان بۆ ئەو کەسانە داڕێژراوە کە کە تاکو ئێستا بیرۆکەیی بزنسییان نییە یان ئەگەر هەیانە دەیانەوێت بیکەنە راستی. لە پرۆگرامی راهێنانی کارسازیماندا بەشداربووان ئاشنا دەکەین بە چۆنیەتی دۆزینەوەی بیرۆکە بزنسی، چۆنیەتی ئامادەکردنی پلانی بزنسی، شێوازی شیکاری بازاڕ، ڕیگاکانی بەڕێوەبردنی دارایی، و چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی مەترسییەکان . لە ڕێگەی خولەکانمانەوە، ئاواتخوازەکان متمانە و لێهاتوویی بەدەست دەهێنن بۆ ئەوەی بە سەرکەوتوویی بزنسەکانیان دەستپێبکەن، بەڕێوەی ببەن و گەشەیان پێبدەن.
راهێنانی کارسازی
لەگەڵ ئێمە ببە بە کارساز
راهێنانی داهێنان و نوێکاری بۆ دروست کردنی بیرۆکەی بزنسی
ئەم راهێنانە تایبەتە بە پەرە پێدانی توانای تاکەکان لە داهێنان و نوێکاری کە ئامانج یارمەتی دانی بەشدار بووە بۆ گەران و دۆزینەوەی بیرۆکەی بزنسی گۆنجاو.
ماوە: ٣ هەفتە
نرخ:
راهێنانی ناساندن و پەرە پێدانی کارامەیی پێویست بە گوێرەی بیرۆکەی بزنسەکەت
ئەم راهێنانە تایبەتە بە دەست نیشان کردن و پەرە پێدانی کارامەیی پێویست بە گوێرەی ئەو بیرۆکە بزنسەی کە بەشدار بوو هەیتی.
ماوە: ٣ هەفتە
نرخ:
راهێنانی مارکێتینگ تایبەت بە کارساز
ئەم راهێنانە تایبەتە بە پەرە پێدانی توانای کارسازەکان لە بابەتە جیاوازەکانی بازارگەری وەک شارەزا بوون لە بواری توێژینەوەی بازارگەری، نرخ دانان، رکابەری لە بازار، ریکلام کردن، بەها دروست کردن و چەندین بابەتی تر.
ماوە: ٤ هەفتە
نرخ:
راهێنانی بزنس پڵان
ئەم راهێنانە تایبەتە بە پەرە پێدانی توانای کارسازەکان لە ئامادەکردن و نووسینی بزنس پڵانێکی ئەکادیمی و زانستی کە دەبێتە رێپێشاندڕیک بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوی پێویست لە بزسەکەیاندا و هەروەها دەتوانن سوودی لێ وەربگرن بۆ هاندانی وەبەرهێنەرەکان و لایەنی تر بۆ پێ دانی قەرز.
ماوە: ٤ هەفتە
نرخ:
راهێنانی یاسایی تایبەت بە کارساز
ئەم راهێنانە تایبەتە بە ناساندن و شارەزا کردنی بەشداربووان بە یاساکان تایبەت بە چۆنیەتی دەست پێکردنی بزنس، یاساکانی تایبەت بە رێکارەکانی تۆمار کردنی ناوی بزسی و یاساکانی پەیوەست بە بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکان.
ماوە: ٤ هەفتە
نرخ:
راهێنانی دارایی و ژمێریاری تایبەت بە کارساز
ئەم راهێنانە تایبەتە بە ناساندن و شارەزا کردنی بەشداربووان بە رێگەکانی لێکدانەوەی گشت سەرچاوەی پێویست بۆ دەست کردن بە بزنس و رێکارەکانی دابین کردنی سەرچاوەکان و چۆنیەتی بەرێوەبردنی سەرچاوە داراییەکان.
ماوە: ٤ هەفتە
نرخ:
کۆرسی تایبەتی کمیا بۆ راهێنانی کارسازی
لەم کۆرسەدا باس لە گرنگترین ئەو بابەتانە دەکرێت کە پێویستن بۆ دەست پێکردنی بزنس و چۆنیەتی گەشەپێدانی .
بابەتا سەرەکییەکان کە لەم کۆرسەدا دەخیندرێن:
1- چۆنیەتی گەران و دۆزینەوەی باشترین و گونجاوترین بیرۆکەی بزنسی
2- گەشەپێدانی کارامەیی پێویست بۆ بیرۆکەی بزنسی
3- چۆنیەتی ئامادەکردنی بزنس پڵان بۆ بیرۆکەکانی بزنسی
4- شێوازی ئەنجامدانی توێژینەوەی بازارگەری
5- بەرێوەبردنی بازارگەری و فرۆشتن
6- چۆنیەتی گەشەپێدانی بەرهەم یان خزمەتگوزاری
7- بەرێوەبردنی دارایی و ژمێریاری
8- بەرێوەبردن و سەرکردایەتی کردنی سەرچاوە مرۆییەكان
9- چۆنیەتی دروست کردنی وێبسایت بە ئاسانترین شێوە وبەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای جیاواز بۆ گەشەپێدانی بزنس
10- ئاشناکردنی بەشداربووان بە ڵایەنی یاسایی دەست پێکردنی بزنس و دامەزراندنی جۆرە جیاوازەکانی کۆمپانیا.